ئاسیا
زانیاری نوێ لەسەر دەنگۆی چوونی مێسی بۆ سعودیە
یاریگا
چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە یانەی نەسڕی سعودی گرنگی بە گواستنەوەی، لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی نەسری سعودی دەدات.
ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدا بڵاوبونەوە، یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو لە گەیشتن بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی خولی ئەمریکا.
مێسی نزیکەی شەش مانگ تەنها شەش یاریی دەکات، بۆیە دەنگۆیەک هەیە یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لیۆ بە خواستن ببەنە ریزەکانیان.
عەلی حەربی رۆژنامەنوسی سعودی لە هەژمارەی خۆی لە پلاتفۆرمی X بڵاویکردەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێن دوورن لە راستی، یانەی نەسڕ هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی مێسی نادات.