ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گوندۆگان: بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دەتوانێت دوور بڕوات

Yariga App

یاریگا –

ئێلكای گوندۆگان، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە یانەكەی دەتوانێت دوور بڕوات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گوندۆگان لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە گوندۆگان ووتی: ئێمە دەتوانین تۆپی پێیەكی جوان پێشكەش بكەین.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە توانای ركابەریكردنمان لەگەڵ باشترینەكانی جیهان هەیە، ئەگەر بتوانین ئاستێكی بەردەوام لە یاریگادا پێشكەش بكەین، ئەوا دەتوانین زۆر دوور بڕۆین لە چامپیۆنزلیگ، رەنگە تەنانەت بتوانین بگەینە یاری كۆتاییش.

لە درێژەی قسەكانیدا ئەستێرەكەی پێشووی سیتیزن ووتی: هێشتا پێویستمان بە کات هەیە بۆ گەشەکردن و خۆگونجاندن بۆ یاریکردن لەگەڵ یەکتر، خۆشبەختانەیە بۆ ئێمە راهێنەرێکی وەک چاڤیمان هەیە کە دەزانێت ئەمە مانای چییە، ئەو پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و 4 یان 5 یاریزانی دیكە هنە کە پاڵەوانێتییەكەیان بەدەستهێناوە .

لە كۆتاییشدا ووتی: بارسێلۆنا یانەیەكی گەورە و نایابە، یەكێكە لە گەورەترین یانەكانی جیهان، لە منداڵییەوە سەیری یارییەكانیان دەكەم و شێوازی یاریكردنیانم بە دڵە.

ئێلكای گوندۆگان

تا ئێستا لەم وەرزەدا یانە كەتەلۆنییەكە هیچ یارییەك تووشی دۆڕاندن نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button