راپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی یاریزانان لە کاتی یارییەکاندا زۆر تف دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

زۆربەی کات لە کاتی سەیرکردنی یارییەکان، تێیبینی شتێک دەکەین، یاریزانانی تۆپی پێی و وەرزشوانان زۆر تف دەکەن.

ئەمە پرسیاری لای من و رەنگە زۆربەتان دروست کردبێت، چونکە ئەمە بابەتێکە لە هەموو یارییەکاندا دووبارە دەبێتەوە. هیچ یاریزانێکیش بەدەر نییە، رەنگە گەر خۆت وەرزشوان یاخود یاریزانی تۆپی پێی بیت، ئەم ئەزموونەت هەبووە.

ئەم دیاردەیە چەندین هۆکاری زانستی جیاوازی هەیە، لەم بابەتەی تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکان بزانە.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی ساینس فۆکەس – BBC Science Focus) مەشق کردن رێژەی پڕۆتین لە لەشدا زیاد دەکات و لیکاو دروست دەکات، بە تایبەت جۆرە بەڵغەمێک دروستدەکات، پێی دەگوترێت MUC5B. ئەو بەڵغەمە وا دەکات لیکاوەکە ئەستوور بێت و ئەمەش قوتدانی قورس دەکات، کارە سرووشتییەکەش دەردانییەتی بۆ دەرەوە و تف یەکێکە لە رێگاکان.

تاوەکو ئێستا هۆکارێکی جەوهەری نەدۆزراتەوە، بۆچی بەڵغەمی جۆری MUC5B لە کاتی مەشق و یاریکردندا دروست دەبێت، بەڵام یەکێک لە هۆکارە سروشتییەکان بریتییەوە لەوەی، زیاتر بە دەم هەناسە هەڵدەمژین و دەردانی بەڵغەمیش، رێگە لە وشکبوونی دەم دەگرێت.

هەروەها شتێکی دیکەمان تێبینی کردووە، بەشێک لە یاریزان و وەرزشوانان، جۆرە خواردنەوەیەکی تایبەت لە کاتی یاریدا بەکاردەهێنن و دواتر لەگەڵ تف دەریدەدەن، ئەم پڕۆسەیە پێی دەگوترێت ”دەمشۆردن و لابردنی کارب – carb-rising”. ئەمە هێزی زیاتر بە یاریزانان دەبەخشێت و قوڕگیان خاوێن دەکاتەوە.

بیرۆکەی ”دەمشۆردن و لابردنی کارب – carb-rising” بریتییە لە پڕکردنەوەی دەم لە خواردنەوەی وەرزشی کە شەکر و خوێی قورسی تێدابێت، ئەم خواردنەوانە بە خواردنەوەی پڕکراو لە کاربۆهیدرات ناسراوە، ئەمەش بۆ فێڵ کردنە لە مێشک، چونکە مێشک وادەزانێت خەریکە وزەی زیادکراو دەچێتە لەشەوە و واز لە ناردنی ئەو بیرۆکانە دێنێت، کە لەش ماندووە و پێویستی بە وزەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button