ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ رێگە بۆ سێ یانەی پێشووی خۆشدەکات

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن ناتوانێت رێگە لە رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری تیپەکەی بگرێت.

چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی، دوای بەسەربردنی وەرزێکی سەرکەوتوو وەک راهێنەری بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، لەم مێرکاتۆیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی ساڵی 2026 نوێکردەوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاڵۆنسۆ هەواڵێکی ناخۆش بوو بۆ زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، بەتایبەت یانەی ریال مەدرید، چوونکە نیازی هەبوو ئەستێرەکەی پێشووی تیپەکەی بکات بە شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی.

بەڵام رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ بە بەرپرسانی یانەکەی گوتووە بە مەرجێک گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە ئەگەر لە هاوینی داهاتوو یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید، لیڤەرپوول یان بایرن میونشن ئۆفەری پێشکەش بکەن ئەوا بە ئۆفەرەکەیان رازی دەبێت.

ئەم مەرجەی راهێنەرە تەمەن 41 ساڵانییەکە لە گرێبەستەکەدا چەسپێندراوە، بەو هۆیە یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی داهاتوو ناتوانێت رێگری لە رۆیشتنی بکات.

لیڤەرپوول ئەستەمە لەم کاتەدا دەستبەرداری یۆرگن کڵۆپ ببێت، بەدوور دەزاندرێت بایرن میونشنیش دەستبەرداری تۆماس توخێل ببێت، نیازی پرۆژەیەکی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵیدا.

ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە ئاڵۆنسۆ، بەهۆی ئەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، دەنگۆی ئەوە هەیە ببێت بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

لیڤەرکوزن ئەم وەرزە لەگەڵ ئاڵۆنسۆ باشترین دەستپێکی هەیە لە مێژووی بۆندسلیگادا، لە 7 یاریدا خاوەنی 6 بردنەوە و 1 یەکسانبوونن. بە کۆکردنەوەی 19 خاڵیش پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button