ئینگلتەراگرنگترین

تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرتس هۆشداری دەداتە عیسام شەوالی

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرتس بە تەواوی کۆمێنتار و میدیاکارانی راگەیاندووە، بە تەواوی لە بابەتەکانی سیاسی دووربکەونەتەوە و هەڵوێستی بێلایەنی بنوێنن، بە تایبەت لە گرژییەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل.

تۆڕی هەواڵی BeIN Sports کە تۆڕێکی فراوانی قەتەرییە و مافی گواستنەوەی یارییەکانی زۆربەی خولە بەهێزەکانی جیهانی هەیە. عیسام شەوالی، کۆمێنتاری بەناوبانگی تونسی بەر لە یاری لووتکەی هەفتەی رابردووی پرێمەرلیگ لە نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی، بێلایەنی خۆی لەدەستدا و پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکان کرد.

شەوالی بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە لە ماوەی 20 چرکەدا گوتی

باسیان لە بەهێزی خەیاڵی پڕوپووچ کرد، باسیان لە پێشکەوتنی تەکنۆلۆجی کرد، بەڵام هەمووی خەیاڵ بوو. باسیان لەو سوپایە کرد کە هەرگیز لەبن نایەت، بەڵام ئەویش خەیاڵ بوو. باسیان لە سنووری بار-لێڤ کرد، ئەویش خەیاڵ بوو، قسەیان لەبارەی نەبەزاندنی سنوورەکان کرد، ئایا تێگەیشتی؟ ئایا ئێمە تێنەگەیشتین؟ ئەمانە هەمووی باڵۆنێکی خەیاڵاوی بوون.

تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرتس دانی بەو کۆمێنتانە دا و دووپاتیکردەوە، ئەم جۆرە پەیامانە نابێ لە پلاتفۆرمەکانیان دەربکەوێت و تەواوی رۆژنامەنووسانی تۆڕەکە ئاگادارکراونەتەوە، پابەنی سیاسەت و رێنمایی تۆڕەکە بن.

سەرچاوەیەک لە نێو تۆڕەکە بە ئاتلێتیک-ی راگەیاندووە، دەستەی کارگێڕی بی ئین سپۆرتس بە شەوالیان راگەیاندووە، جارێکی دیکە ئەم کۆمێنتانە لە کاتی کاردا دووبارە نەکاتەوە و تەنیا باس لە وەرزش بکات.

وەک گروپێکی میدیایی پێشەنگ، سەرکۆنەی هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژییەک دەکەین، لەکاتێک ئێمە پاڵپشتی هەموو خەڵێک دەکەین، بەڕەچاو کردنی پاشخانەکانیان، زمان و کولتووری زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان کە کاری تێدا دەکەین. سیاسەتی تۆڕی ئێمە روونە، دەبێ لە بێلایەنی لە کاتی پەخشدا بپارێزرێت، ئەم داواکارییەش لە هەموو ئەندامانی تۆڕەکە کراوە.

لە دوای یارییەکە گفتوگۆی توند لە نێوان تۆڕی هەواڵی بی ئین سپۆرتس و پرێمەرلیگ روویداوە. بی ئین گەشبینە بەوەی سیاسەتەکانی گواستنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگی پێشێل نەکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پرێمەرلیگ هیچ کۆمێنتێکی لەسەر بابەتەکە نەداوە.

بی ئین سپۆرتس مافی گواستنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگی لە 24 وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و تورکیا هەیە. گرێبەستی ئێستای نێوان بی ئین و پرێمەرلیگ تاوەکو کۆتایی وەرزی 2024/2025-ە، بەڵام رێککەوتنی سەرەتایی بۆ درێژکردنەوەی مافی گواستنەوەی یارییەکان تاوەکو ساڵی 2028 کراوە.

جیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بی ئین سپۆرتس یارییەکانی پرێمەرلیگ بۆ 15 وڵاتی دیکەی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا دەگوازێتەوە و زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی لە تەواوی وڵاتان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button