یاریگا –
سعودییەکان بەنیازن پاڵەوانێتییەکی گەورە بە ناوی سوپەرلیگ درووست بکەن.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و سەرۆکی کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یانەکانی ئەوروپایان لە مەترسییەکی گەورە ئاگادارکردووەتەوە.
خلێفی و ئەوروپییەکان نیگەرانن لەوەی سعودییەکان بتوانن سوپەرلیگێک درووستبکەن، کە رکابەری چامپیۆنزلیگ بکات. بێگومان بە هەبوونی پارە زۆرەکانیان ئەو کارە ئەستەم نییە.
🚨 Nasser Al-Khelaifi and UEFA have made calls to European club bosses to warn them about a potential threat.
They are worried Saudi Arabia could create a Super League, which would compete with the Champions League, with the bottomless pit of money they have.
(Source: BILD) pic.twitter.com/JBzTdRIEln
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 10, 2023
لە رابردوودا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پرۆژەیەکی راگەیاند بەناوی سوپەرلیگ، سەرجەم یانە بەهێزەکانی ئەوروپا بەشداربوون لە پرۆژەکەدا، بەڵام دواتر بەهۆی فشاری زۆری یوێفا، سەرجەمیان کشانەوە و پرۆژەکە شکستیهێنا.
بەڵام ترسی ئێستای یوفا لەوەیە، کە ئەمجارەیان سعودییەکان ئەو هەنگاوە بنێن، بۆیە لە ئێستاوە هۆشدارییان بە سەرجەم یانەکانی ئەوروپاداوە، ئەو کارەیشیان بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر چامپیۆنزلیگ لەقەڵەمداوە.
سعودییەکان لە سەرەتای ساڵی 2023 بە گواستنەوەی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ خولی رۆشەنی سعودی هەرایەکی زۆریان نایەوە.
History in the making. This is a signing that will not only inspire our club to achieve even greater success but inspire our league, our nation and future generations, boys and girls to be the best version of themselves. Welcome @Cristiano to your new home @AlNassrFC pic.twitter.com/oan7nu8NWC
— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) December 30, 2022
لە مێرکاتۆتی هاوینەی ئەمساڵیشدا بەشێوەیەکی گەرم و گوڕ بەشداربوون، توانیان دەیان ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا بەرەو خولەکەیان پەلکێش بکەن.
بەڵام وادیارە پلانی سعودییەکان لەوە فروانترە کە بیری لێ دەکرایەوە، هاوکات هەر لەم هەفتەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد، بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی جامی جیهانی 2034، دوایەکەی فەرمییان پێشکەش بە فیفا کردووە.