بێڵینگهام بۆ مانچێستەر سیتی: نەخێر هەوڵ مەدەن
یاریگا –
بەر لەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی جود بێڵینگهام کرد بوو.
یانەکەی پێپ گواردیۆلا، بە فەرمی گفتوگۆکانی لەگەڵ باوکی بێڵینگهام دەستپێکردبوو، بەڵام یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی رەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەکانی پرێمەرلیگ بکات.
خۆسێ مانوێل ئۆتێرۆ، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید لە کەناڵێکی Twich قسەی لەبارەی بابەتەکە کرد و رۆژنامەی ئاس بەشێک لە قسەکانی بڵاوکردووەتەوە
ئەو رۆژە کە لە جیڕۆنا بووین، بێڵینگهام بابەتەکەی بۆ ئێمە باس کرد. چەند کەسێک لە دەستەی کارگێڕی مانچێستەر سیتی قسەیان لەگەڵ باوکی جود کردبوو. ئەوکاتە مارکی باوکی جود، یاری بە کات کردووە و هیوایەکی بە مان سیتی دابوو، بەڵام جود هەرگیز رازی نەبوو و دەیەویست یاری بۆ ریال مەدرید بکات. ئەمە لەگەڵ زۆربەی یاریزانان روودەدات، کاتێک ریال مەدرید گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانێک دەستپێدەکات، یانەکانی دیکە هەوڵدەدەن رێچکەکەی بگۆڕن.
بێڵینگهام یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ریال مەدرید و تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا، لە کۆی 10 یاری 10 گۆڵی بۆ لۆس بلانکۆس کردووە.