ئاسیاگرنگترین

یارییەکانی جامی ئاسیای 2023 لە حەوت یاریگای مۆندیال بەڕێوەدەچن

Yariga App

یاریگا –

جامی ئاسیای 2023 کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لە حەوت یاریگای مۆندیالی 2022 دەکرێن.

دەستەی رێکخەرانی جامی ئاسیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا، وردەکارییەکانی جامی ئاسیای داهاتوویان ئاشکرا کرد، حەسەن کواری، بەرپرسی مارکێتینگ و پەیوەندییەکانی لیژنەی رێکخەر روونیکردەوە

پێمان وایە سەرنجێکی زۆر لەسەر پاڵەوانیەتییەکە دەبێت، چونکە یاریزانانی ئاسیا لە پێناو بردنەوەی نازناوێکی گرنگ یاری دەکەن.

جامی ئاسیای داهاتوو لە 12ی کانوونی دووەمی 2024 دەستپێدەکات و تاوەکو 20ی شوبات بەردەوما دەبێت. بڕیارە یاری کۆتایی لە یاریگای لوسەیل بەڕێوەبچێت، کە میوانداری یاری کۆتایی مۆندیالی رابردوویشی کردبوو.

بڕیارە یارییەکان لە حەوت یاریگای مۆندیال کە بریتین لە لوسەیل، بەیت، خەلیفەی نێودەوڵەتی، جنووب، ئەحمەد بن عەلی، سومامە و شاری پەروەردەیی بەڕێوەبچن، جیا لە دوو یاریگای دیکەش کە لە فایڵی مۆندیالدا نەبوون، ئەوانیش بریتین لە یاریگاکانی جاسم بن حەمەد و عەبدوڵا بن خەلیفە.

24 هەڵبژاردە بەسەر شەش کۆمەڵەدا دابەش کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button