ئاسیاسعوودیەگرنگترین

نەسر یاریزانێكی بۆ 4 یاری لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی سزا و ئەخلاقی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودییە سزای سوڵتان غەنام بەرگریكاری نەسری سعودی دەدات دوای كرانە دەرەوەی لە یارییەكەیان بەرامبەر ئەبها.

رۆژی هەینی رابردوو نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەبهای كرد و یارییەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی رۆشنی سعودی.

لیژنەكە بڕیاریدا سوڵتان غەنام بۆ چوار یاری داهاتوو سڕ بكات و هەروەها بە بەهای 40 هەزار ریال سزای دارایی درا.

لە راپۆرتەكەی لیژنەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بڕیاری سڕ كردنی سوڵتان غەنام بۆ چوار یاری و سزای لە رووی داراییەوە دراوە، بەهۆی ئەو قسانەی بەرامبەر یاریدەدەری ناوبژیوان كردوویەتی، ناوبژیوانی یاریگا لە راپۆرتەكەیدا كە پێشكەشی لیژنەكەی كردووە ئاماژەی پێ داوە.

راگیرانی سوڵتان غەنام بۆ چوار یاری گورزێكی كوشندە دەبێت بۆ لویس كاسترۆی راهێنەر.

ئەو یارییانەی سوڵتان غەنام ناتوانێت تێیدا بەشداری بكات:

سوڵتان غەنام ناتوانێت بەرامبەر یانەكانی زەمەك، فەیحا، ئیتیفاق و خلیج یاری بكات.

سوڵتان غەنام

بابەتی زیاتر

Back to top button