یاریگا-
بۆ یەکەمین جار بەدرێژایی مێژوو هێرشبەرێک وەکو گۆڵپارێز ناوی چووە پێکهاتەی نمونەیی هەفتەی سێریائەی.
ئۆلیڤێ جیرو بە باشترین گۆڵپارێزی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵی دیاریکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوا خولەکەکانی یاری نێوان جێنەوا و میلان، ماینانی گۆڵپارێز بە کاتی سوور کرایە دەرەوە، بە هۆی نەمانی هیچ گۆڕانکارییەک، جیرۆ بە ناچاری بوو بە گۆڵپارێزی میلان و توانی بە گێڕانەوەیەک لە دوا خولەکدا یانەکەی رزگاربکات.
گێڕانەوە نایابەکەی جیرو لە دوا خولەکدا: