ناوبژیوانێک بە هۆکارێکی سەیر سزا دەدرێت
یاریگا
جیانلوکا ساکی بەهۆی ئەوەی تەوقەی لەگەڵ خانمە ناوبژیوانی یاریدەدەری فرانسیسکا دیمۆنتی نەکردووە، لە یاریگاکان دووردەخرێتەوە.
ماڵپەری Footbaitaly بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی یاریی نێوان لێچی و ساسۆلۆ، لە گەڕی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا شتێکی سەیر ڕوویدا.
جیانلۆکا ساکی ناوبژیوانی ئەم یارییە، کاتێک لە تونێلی چوونە ژوورەوەی یاریگاکەدا لەگەڵ ئەندامانی هەردوو تیپەکە و یاریدەدەرەکانی تەوقەی دەکرد، ئامادە نەبوو لەگەڵ فرانسیسکا دیمۆنتی خانمە ناوبژیوانی یقریدەدەری تەوقە بکات!
ساکی لەکاتی درێژکردنی دەستی بۆ دیمۆنتی، لەناکاو پەشیمان دەبێتەوە کاتێک ڕووخساری یاریدەدەری ناوبژیوانە ژنەکە دەبینێت.
بەهۆی ئەم رەفتارە سەیرەی جیانلوکا ساکی، لیژنەی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا، بڕیاریداوە ناوبژیوانەکە بۆ یەک یاریی یان زیاتر سڕ بکات. هۆکاری تەوقەکردنی جیانلوکا ساکی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە ژنە هێشتا نییە.