ئیسپانیا

سیمیۆنێ چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا

دوای نزیکەی 12 ساڵ لە ڕاهێنەرانی کردنی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، دیێگۆ سیمیۆنێ نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی ڕۆخی بڵانکۆس لەگەڵ ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەکەیان لەسەرنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

ڕۆمانۆ ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و لە چەند ڕۆژی داهاتوو چاوەڕێ دەکرێت بە فەرمی گرێبەستیدیێگۆ سیمیۆنێ لەگەڵ یانەکەی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا نوێ بکرێتەوە.

دیێگۆ سیمیۆنێ تاوەکوو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە و گرێبەستەکە نوێکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە واتەتاوەکوو ساڵی 2027 لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button