کاپتنی یانەی چوارقوڕنە وازهێنانی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پەیوەندی کردن بە مەشق و ڕاهێنانی تیپەکە، کاپتنی یانەی چوارقوڕنە وازهێنانی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند.
ماردین مەلائاری، دوای چوار وەرز یاریکردن بۆ یانەی چوارقوڕنە و گەیاندنی یانەکە دوو وەرز بەر لەئێستا لە پلەیەکی کوردستانەوە بە ڕیزی نایابی کوردستان، ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و پەیامێکیشی بۆ ناردون، ماردین نووسیویەتی
دوای چوارساڵ یاریکردنم لەگەڵ یانەی وەرزشی چواقوڕنە گەشتین بە خاڵی کۆتای
وە لەگەڵ ھاورێیانم توانیمان لە پلەدووەوە بگەین بە نایاب تەنھا خۆباخشانە کارمان کرد و بێ هیچ بڕپارەیەکی دیاری کراو سوپاس بۆ ھەمووتان تایبەت ھاندەران بمبوورن گەر ڕۆژێک لە ئاست متمانەی ئێوە نەبووبم
ھیوادارم سەرکەوتووبن
زۆر داوای لێبووردن لە مامۆستا محمد قوتابی و مامۆستا سەرھەنگ دەکەم .
کۆتا پەیام بۆ برادەرانی نادی چوارقورنە
باڵندە ھەرچەند بەرزبێتەوە لە کۆتایدا ھەر ئەنیشێتەوە.