یاریگا –
بە فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند، لامین یەمالی ئەستێرەی لاوی تیپەکە توشی پێکان بووە.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا بووە میوانی گرانادا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، کاتالۆنییەکان دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا.
لامین یەمال لە خولەکی 46ـی گێمی یەکەم گۆڵی یەکەمی بارسێلۆنای کرد، بەڵام لە گێمی دووەم بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە خولەکی 76 یاریگای جێهێشت.
کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، یەمال لە پێی چەپی تووشی پێکان بووە، پەیوەندی بە شاندنی هەڵبژاردە ئیسپانیا دەکات، ستافی پزیشکانی هەڵبژاردەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی یاریزانەکە دەکەن. دواتریش بڕیار لەسەر یاریکردن یاخود یارینەکردنی دەدەن.
MEDICAL NEWS | Tests carried out have shown that first team player Lamine Yamal has a left hip flexor injury. He is out and his recovery will determine his availability. He will join the Spain national team and will also be evaluated by RFEF medical staff. pic.twitter.com/V0DXmz1mrr
— FC Barcelona (@FCBarcelona) October 9, 2023
لامین یامال لەم وەرزەدا بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی لالیگا، لە تەمەنی 16 ساڵی و 87 رۆژیدا گۆڵ بکات. کاتێک لە بەرامبەر گرانادا گۆڵێکی کرد و ریکۆردی فابریس ئۆڵینگا، یاریزانی یانەی مالاگای شکاند، کە لە ساڵی 2012 ریکۆردی کردبوو.
یامال جیا لە تۆمارکردنی ئەم ریکۆردە، بووە بچووکترین یاریزانی بارسێلۆنا، بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا کردبێت.
تاوەکو ئێستا 11 یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە، لە شەش یاریدا سەرەکی بووە و تەنیا یەک گۆڵی کردووە.
🎙️ Lamine Yamal talks about his first goal and praises the team's reaction in coming back from two goals down. pic.twitter.com/Lk9NAWGJIf
— FC Barcelona (@FCBarcelona) October 9, 2023