دۆخی ریال مەدرید بە بێ بێڵینگهام چۆن دەبوو؟
یاریگا –
ئەگەر گۆڵەکانی جود بێلینگهام نەبوایە، ریال مەدرید لەم وەرزەدا نە لە لالیگا و نە لە چامپیۆنزلیگ پێشەنگ نەدەبوو.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا زۆر پشت بە بێلینگهام دەبەستێت و ئامارەکانیش ئەم قسەیە پشتڕاست دەکەنەوە. ریال پێشەنگی رێزبەندی لالیگایە و هەروەها لەچامپیونزلیگ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، ئەمەش بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵەکانی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە کە لە سەرەتای وەرزدا بووە بە رووخساری گەورەی لۆس بلانکۆس.
بێلینگهام لەم وەرزەدا لە 10 یاریدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە. لەم 10 یارییەدا ریال مەدرید تەنها یەک جار لە دێربی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی خواردووە.
10 گۆڵەکەی بێلینگهام بۆ ریال مەدرید:
یەک گۆڵەکەی بەرامبەر ئەلمیریا یارمەتی ریالیدا بۆ یەکسانکردنەوەی یارییەکە.
6 گۆڵی ئەو یارمەتی تیپەکەی داوە تیپەکەی لە یەکسان بوون بپارێزێت پێشکەوتن بەدەستبهێنێت.
سێ گۆڵی تریشی پیشکەوتنی ریالی مسۆگەر تر کردووە، واتە گەر ئەو نەبوایە ریال لەم یارییانەدا هەر سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا. (بەرامبەر ئۆساسۆنا، ئەتلەتیک بلباو و جیرۆنا).
ئەگەر 10 گۆڵەکەی ئەو لاببەین، ریال مەدرید لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ 4 خاڵ کەمتری دەبوو (لە 6 خاڵەوە بۆ 2 خاڵ و لە پلەی یەکەمەوە بۆ پلەی سێیەم دادەبەزی) و لە لالیگاش لە 24 خاڵەوە بۆ 16 خاڵ و لە پلەی پێنجەم جێگیر دەبوو.
ئامارێک کە بە باشی دەریدەخات ئەگەر بێلینگهام لەم وەرزەدا سەرەتایەکی سەرنجڕاکێشی نەبووایە یاخود پەیوەندی بە یانەکەوە نەکردبا، ریال مەدرید لە بارودۆخیکی جیاوازتر دادەبوو و لە دۆخی ئێستای دوور دەکەوتەوە.