ئینگلتەراگرنگترین

ئێرلینگ هالاند دەکەوێتە دۆخێکی شەرمەزارکەر

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئاستە لاوازەکەی بەرامبەر بە ئارسیناڵ، ئێرلینگ هالاند دەکەوێتە دۆخێکی شەرمەزارکەر.

دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری مانچێستەر سیتی رکابەری کرد، یارییەکەیشی بە تاکە گۆڵێکی گابریێل مارتینێلی بردەوە.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و گۆڵکاری پرێمەرلیگ بە ئاستێکی خراپ دەرکەوت، بە درێژایی یارییەکە نەیتوانی هیچ لێدانێکی ئارستەی گۆڵی ئارسیناڵ بکات.

هالاند لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی بلوو موون کردووە 65 یاری کردووە، تەنیا لە 3 یاریدا نەیتوانیووە هیچ لێدانێک ئاراستەی گۆڵی رکابەرەکانی بکات.

ئەو سێ یارییەی هالاند هیچ لێدانێکی نەبووە بۆ گۆڵ:

هالاند بەرامبەر تۆتنهام

• لە 5ـی شوباتی 2023، بەرامبەر تۆتنهام هیچ لێدانێکی نەبوو بۆ گۆڵ، یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند.

هالاند بەرامبەر ئارسیناڵ

• لە 6ـی ئابی 2023، بەرامبەر ئارسیناڵ هیچ لێدانێکی نەبوو بۆ گۆڵ، یارییەکەیان بە لێدانی یەکلاکەرەوە دۆڕاند.

هالاند بەرامبەر ئارسیناڵ

• لە 8ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەرامبەر ئارسیناڵ هیچ لێدانێکی نەبوو بۆ گۆڵ، یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button