ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نرخی راستەقینەی هاری کەین ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ئولی هۆنێس، نرخی راستەقینەی پەیوەندیکردنی هاری کەین بە بایرن میونشن ئاشکرا دەکات.

لە مێرکاتۆی هاوینە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پاش پێشکەشکردنی چەند ئۆفەرێکی جیاواز توانی هاری کەینی ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزەکانی.

لە سەرەتای واژۆکرانی گرێبەستەکە تا ئەم ساتەیش بەردەوام باس لە چەند نرخێکی جیاواز دەکرێت، بەڵام زۆربەی رۆژنامەکانی ئینگڵتەڕا کۆکن لەسەر ئەوەی کەین بە بڕی 104 ملیۆن پاوەند بووە بە یاریزانی باڤارییەکان.

بەڵام ئولی هۆنێس، سەرۆکی فەخری بایرن میونشن قسەیەکی دیکەی هەیە، لە نوێترین لێدوانی بۆ پێگەی BR24 رایگەیاند، 95 ملیۆن یۆرۆریان لە گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزەکە خەرجکردووە.

شازادە هاری لەم مێرکاتۆیە گرێبەستێکی چوار وەرزەی لەگەڵ باڤارییەکان واژۆ کرد، لە 10 یاریشدا توانیوییەتی 9 گۆڵ بکات و 5 گۆڵیش درووستبکات.

هاوکات بە گوتەی دانیال لیڤی سەرۆکی تۆتنهام، بە پێی مەرجێکی گرێبەستەکە، دەتوانن لە داهاتوو هاری کەین بگەڕێننەوە یانەکەیان و مافی کڕینەوەی یاریزانەکەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button