ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن و سانێ دەست بە گفتوگۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سانێ، بایرن میونشن لەگەڵ یاریزانەکە دەست بە گفتوگۆکردن دەکات.

بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کریستۆف فروند، لە لێدوانێکی بۆ پێگەی SPORT1، ئاشکرایکرد بەنیازن گرێبەستی لیروێ سانێ نوێبکەنەوە.

فروند لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەمشێوەیە دوا:

بە دڵنیاییەوە لە چەند هەفتەیەکی داهاتوو لەگەڵ سانێ دەست بە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەین.

یاریزانێکی زۆر باش و سەرەکی تیپەکەمانە، زۆر نایاب و سەرنجڕاکێش دەبێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەیانەکەمان بمێنێتەوە.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی بایرنیش پاش ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، کە هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاویان بڕیوەتە یاریزانەکە، دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

سانێ لە هاوینی 2020 بە بڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە گواسترایەوە بۆ بایرن میونشن، لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە کۆتایی دێت.

بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 144 یاری کردووە، 45 گۆڵی کردووە و 37 گۆڵیشی درووستکردووە.

سێ نازناوی بۆندسلیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button