یاریگا –
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتیكردنی میكێل ئارتێتا سەركەوتوو بوون لە بردنەوەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.
شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلیزیدا.
تاكە گۆڵەكەی ئارسیناڵ لەلایەن مارتێنێلی لە خولەكی 86ی یارییەكە تۆمار كرا.
WHAT A WIN ❤️ pic.twitter.com/iVpbwSV4kW
— Arsenal (@Arsenal) October 8, 2023
ژمارەكانی دوای بردنەوەكەی ئارسیناڵ بەرامبەر مانچێستەر سیتی:
- ئارسیناڵ توانی پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەی بكات بەرامبەر مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا بۆ یەكەمجار لە پرێمەرلیگ.
- میكێل ئارتێتا لە سەرجەم ئەو یانانەی رووبەڕووی بووەتەوە براوە بووە لە پرێمەرلیگ.
- بۆ یەكەمجار لە دوای 2012 ئارسیناڵ یارییەكی پرێمەرلیگی لە یاریگای خۆیدا لە مانچێستەر سیتی بردەوە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت.
- مانچێستەر سیتی دوو یاری لە دوای یەك تووشی دۆڕان هات بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 2018.
ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئینگلیزی دێت و مانچێستەر سیتیش لە ریزبەندی سێیەم.