یاریگا –
یانەی سێڤییای ئیسپانی دوورخستنەوەی خۆسێ لویس مێندیلیباری لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.
سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤاییكانۆی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا سێڤییا رایگەیاند:
دوای كۆبوونەوەی لیژنەی كارگێڕی یانەكە سێڤییا بڕیاریدا خۆسێ لویس مێندیلیبار لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دووربخاتەوە ئەمەش لە دوای ئەو ئەنجامانەی لە سەرەتای وەرزەوە هاتن، سێڤییا دەیەوێت سوپاسی راهێنەرە باسكیەكە بكات، كە ناوی چوویە مێژووی یانەكەوە دوای بردنەوەی یۆرۆپالیگی وەرزی رابردوو.
ℹ️ José Luis Mendilibar deja de ser entrenador del #SevillaFC.
Gracias por todo, José Luis.#WeareSevilla
— Sevilla Fútbol Club (@SevillaFC) October 8, 2023
دوای تێپەڕبوونی نۆ هەفتە سێڤییا تەنیا خاوەنی هەشت خاڵە و لە ریزبەندی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.