ئیسپانیا

گاڤی بەم هۆکارە ناتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات

Yariga App

یاریگا –

گاڤی دەبێت لە یاری بەرامبەر گرانادا ئەمشەو زۆر ئاگادار بێت تاوەکوو کارت وەرنەگرێت، چونکە مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆی دەبێت.

گاڤی لەم وەرزەدا هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە ناوە و بووەتە یاریزانێک کە کۆنترۆڵ کردنی قورسە و لە پلانەکانی چاڤی هێرناندێزدا جێگەی خۆی کردووەتەوە، بەڵام تاکە رەخنەیەک کە دەکرێت لە گاڤی بگیرێت، ژمارەی ئەو کارتانەیە کە وەریدەگرێت.

لە دوایین یاری بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پۆرتۆ، بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە. بەمەش یاریزانە ناوەڕاستەکەی چاڤی لەم وەرزەدا لە 10 یاریدا شەش کارتی وەرگرتووە.

راهێنەری بارسێلۆنا دوای یارییەکەیان بەرامبەر پۆرتۆ گوتی:

گاڤی زۆر بە باشی خۆی کۆنترۆڵ دەکات و ئەمڕۆش زۆر تایبەت بوو. ئێمە یارمەتی دەدەین تاوەکوو پێبگات و پێموایە لەو کاتەوەی بوومە راهێنەری بارسێلۆنا زۆر پێشکەوتووە. گاڤی زۆر باش یاری دەکات و باوەڕم وایە دووەم کارتی زەرد کە پێی درا هەڵە بوو.

روونە کە گاڤی پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری خۆی هەیە لە یارییە قورس و هەستیارەکاندا بۆ ئەوەی کەمترین هۆشداری وەربگرێت. چاڤی لەو بارەوە هۆشداری پێویستی بە گاڤی داوە.

بێگومان گاڤی پێویستە زۆر وریا بێت، بەتایبەتی ئەمشەو بەرامبەر گرانادا. ئەگەر ئەمشەو کارتێکیتر وەربگرێت، لە یاری داهاتوو بەرامبەر بلباو هەست بە مەترسیی لەدەستدانی کلاسیکۆ دەکات.

ئەو لە ئێستادا سێ کارتی هەیە و لە ئەگەری وەرگرتنی کارتی چوارەم تووشی مەترسی دەبێت. دوای یارییەکەی بەرامبەر بلباو دەبێت بارسێلۆنا دەبێت رووبەڕووی ریال مەدرید ببێتەوە و بەهۆی ئامادە نەبوونی ئەستێرەکانی وەک لیڤاندۆڤسکی و پێدری و دی یۆنگ بەشداری نەکردنی گاڤی بۆ بارسێلۆنا قورس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button