ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیكۆ مەدرید نرخی جواو فێلیكس دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەهای جواو فێلیكس هێرشبەری یانەكەی دەستنیشان دەكات.

جواو فێلیكس ئێستا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك یاری بۆ بارسێلۆنا دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئێستا لەگەل یانە كەتەلۆنییەكە پێشكەشی دەكات ئاتلێتیكۆ چاوەڕوان دەكات لە كۆتایی وەرزدا بارسێلۆنا داوای یاریزانەكە بكات و بە شێوەیەكی هەمیشەیی بیگوازنەوە ریزەكانیان.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رۆخی بلانكۆس نرخی یاریزانەكەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئیدارەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەزانن كە جواو فێلیكس دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دیێگۆ سێمۆنی راهێنەر تێكچوو، بۆیە دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێنریكی سێریزۆ سەرۆكی ئاتلێتیكۆ مەدرید دڵخۆشە بە ئاستە بەرزەكەی فێلیكس لەگەل بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە بەرزترین نرخ بیفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button