ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا دێوەزمە گەورەکەی ئارتێتایە

Yariga App

یاریگا –

ئەم ئێوارەیە لووتکەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ لە نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیمارات بەڕێوەدەچێت.

مان سیتی و گەنەرز، دوو رکابەری راستەوخۆی یەکترن و لە وەرزی رابردوودا، بە درێژایی وەرز رکابەری یەکتریان کرد، لەم بابەتەدا، دیارترین ئامار و راستییەکانتان بۆ دەخەینەڕوو.

  • 12 یارییە ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ لە مانچێستەر سیتی نەبردووەتەوە، پێنج گۆڵی کردووە و 33 گۆڵی لێکراوە. ئەمە درێژترین ماوەیە ئارسیناڵ شکستی بە یانەیەکی رکابەر نەهێنابێت.
  • لە 16 یاری رابردوودا، ئارسیناڵ نەیتوانیوە لە بەرامبەر مان سیتی پارێزگاری لە گۆڵی خۆی بکات. دواجار لە یەنایەری ساڵی 2015 مان سیتی نەیتوانی گۆڵ لە ئارسیناڵ بکات.
  • هەشت یارییە لە پرێمەرلیگ ئارسیناڵ نەدۆڕاوە، شەش بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە.
  • میکێل ئارتێتا بەرامبەر 24 راهێنەر یاریکردووە، لە تەواوی رکابەرانی بردووەتەوە تەنیا پێپ گواردیۆلا نەبێت. تەواوی یارییەکانی پێ دۆڕاندووە.
  • ساکا لە دوا هەشت یاری پرێمەرلیگدا، بەشداری لە حەوت گۆڵ کردووە.
  • لە وەرزی رابردوودا، مانچێستەر سیتی لە دوو یاریدا حەوت گۆڵی لە ئارسیناڵ کرد، ئێرلینگ هالاند بەشداری لە چوار گۆڵ کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button