ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەمڕۆ یاری لووتكە لە نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیمارات میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات لە یاری لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئینگلیزیدا.

ئارسیناڵی خاوەن ماڵ پێش ئەو یارییە حەوت یاری كردووە و توانیویەتی پێنج یاری بباتەوە و لە دوو یاریش یەكسان بێت و خاوەنی 17خاڵە و لە ریزبەندی سێیەمی خولەكەدا دێن.

هەروەها مانچێستەر سیتی میوان پێش ئەو یارییە حەوت یارییان كردووە لە شەش یاری براوە بوون و یارییەكیش تووشی شكست هاتوون و خاوەنی 18 خاڵن و لە ریزبەندی دووەمی خولی ئینگلیزیدا دێن.

گەنەرز بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی مارتینێلی و تیمبەر بێ بەش دەبێت و هەروەها بەشداریكردنی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی بوكایۆ ساكا گومانی لەسەرە.

سیتیزن بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە كێڤن دی برۆین و جۆن ستۆنز بە هۆی پێكانەوە بێ بەش دەبێت وهەروەها بەهۆی هەبوونی كارتی سوورەوە لە تواناكانی رۆدریش بێ بەش دەبێت.

پێشتر هەردوویانە لە یاریگای ئیمارات 24 یارییان كردووە مانچێستەر سیتی لە 10 یاریدا براوە بووە و ئارسیناڵیش لە 9 یاری لە 5 یاریشدا یەكسان بوون.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رایا

هێڵی بەرگری: وایت، سالیبا، گابریێل، زینچینكۆ

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد، پارتی ، رایس

هێڵی هێرشبردن: ساكا، هاڤێرتز، خیسۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: والكەر، ئاكانجی، دیاز، ئاكێ

هێڵی ناوەند: بێرناردۆ، ریكۆ، كۆڤاسێچ، گریلیش

هێڵی هێرشبردن: هالاند، ئالڤارێز

بابەتی زیاتر

Back to top button