تۆتێنهام ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد
یاریگا
میکی ڤان دی ڤێن بەرگریکاری یانەی تۆتنهام لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا 167هەمین گۆڵکاری ئەم تیپە بوو.
تۆتێنهام لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ بووە میوانی لۆتن تاون و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-0 لە خاوەن یاریگا بردەوە، سپێرز بەم بردنەوەی بە شێوەیەکی کاتی بۆ پێشەنگی خولی نایابی ئینگڵتەرا سەرکەوت.
ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە داتا و ئامارەکانی تۆپی پێ بڵاویکردەوە، لەم یارییەدا میکی ڤان دی ڤێن یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی تۆتنهام تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵکارە جیاوازەکانی ئەم تیپە لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا زیادکرد.
لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا، تۆتێنهام 167 گۆڵکاری جیاوازی هەبووە (بەبێ هەژمار کردنی ئەو گۆڵانەی بە هەڵە کردوویانە) کە بە باشترین تیپ دادەنرێت لە مێژووی ئەم خولەدا.
نزیکترین تیپەکان لە ئامارەکان تۆتێنهام، نیوکاسڵ و وێستهامن کە 166 گۆڵکاری جیاوازیان لە خولی نایابی ئینگلیزی هەیە.