ئیسپانیاگرنگترین

بێلینگهام ریکۆردێکی کریستیانۆ تێدەپەڕێنێت

Yariga App

یاریگا

بێلینگهام بەردەوامە لەسەر نوسینەوەی ژمارە پێوانەییەکان

جود بێلینگهام یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەردەوامە لەسەر تۆمار کردنی گۆڵ و یاریی لە دوای یاریش لە یەکەم وەرزە لەگەڵ مێرنگی، چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.

یاریزانە لاوەکەی یانە شاهانەکە لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە گەڕی نۆیەمی لالیگا، نیوەی یەکەم توانی تاکە گۆڵی یانەکەی بکات و کۆی گۆڵەکانیشی لەم وەرزە خولەکە گەیاندە 7 گۆڵ و پێشەنگی گۆڵکارەکانی خولەکەشی گرتووە.

لە مێژووی ریال مەدرید پێشتر تەنها یەک یاریزانی توانیویەتی لە 8 یاریی سەرەتای خۆی بە درێسی ئەو یانەیە 7 گۆڵ بکات، ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2009 بوو، بەڵام جود بێلینگهام توانی ئەو ریکۆردە یەکسان بکاتەوە و ئەویش لە پاڵ دۆن بووە دووەم یاریزانە لە 8 یاریی سەرەتای لالیگا 7 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

جود نیوەی دووەمیش توانی گۆڵێکی دیکە بۆ یانەکەی بکات و ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی تۆمار کرد و پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکەی لە 8 یاریی سەرەتای لالیگا 8 گۆڵ بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو یاریزانە لاوە هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی ریال مەدرید، بووە یەکەم یاریزانە لە 10 یاریی سەرەتا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 10 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button