ئیسپانیا

چاڤی: نابێت سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال بکات

Yariga App

یاریگا –

بەگوتەی چاڤی، پێویستە یاریگای کامپ نۆی بارسێلۆنا میوانداری یاری کۆتایی جامی جیهانی 2030 بکات.

بڕیارە مۆندیالی 2030 لە لایەن 6 وڵاتەوە میوانداری بکرێت، کە پێشتر هیچ کات بەم شێوەیە نەبووە و بێ وێنەیە. هەرسێ وڵاتی ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و پاراگوای میوانداری سێ یاریی یەکەم لە وڵاتەکەیاندا دەکەن، بەڵام یارییەکانی تری جامی جیهانی لە هەرسێ وڵاتی ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریب بەڕێوەدەچن. هەروەها ئیسپانیا زۆرترین میوانداری دەبێت و دەگوترێت سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ میوانداری یاری کۆتایی دەکات.

ئەوەی جێگای سەرنجە دوێنێ مەغریبییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پێویستە میوانداری یاری کۆتایی لە کازابلانکا بکرێت. لە هەموو حاڵەتێکدا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە یاریی کۆتایی لە کام وڵات و لە کام یاریگا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ، کاتێک پرسیار لە چاڤی کرا سەبارەت بەوەی کە ئەگەری هەیە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یاری کۆتایی جامی جیهانی 2030 بکات، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە و گوتی:

مۆندیالی 2030 مۆندیالێکی ئاسایی نییە لە رووی ژمارەی میواندارەکان و شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانەوە، بەڵام فیفا بڕیاریدا کە یارییەکان لە 6 وڵاتدا ئەنجام بدرێت. سەبارەت بە میوانداریکردنی یاری کۆتایی، دەبێت بڵێم، بۆچی لەبری بێرنابیۆ کامپ نۆ نەبێت؟ کامپ نۆ نۆژەن دەکرێتەوە و زۆرترین توانای لەخۆ گرتنی هاندەری دەبێت لەنێو ئەو یاریگایانەی کە میوانداری مۆندیال دەکەن.

پێویستە بگوترێ لە مۆندیالی 1982 لە ئیسپانیا، یاری یەکەم پاڵەوانەتییەکە لە یاریگای کامپ نۆ و یاری کۆتاییش لە یاریگای  سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button