یاریگا –
دێربی گەورەی جددە بە ئامادەبوونی 55 هەزار هاندەر لە یاریگای جەوهەرە بەڕێوەچوو، یانەی ئەهلی توانی بەهۆی گۆلەکەی فرانک کیسێوە بەربەستی ئیتیحاد تێبپەڕێنێت.
پێش دەستپێکردنی ئەم یارییە، هاندەرانی ئیتیحاد دیزاینێکی گەورەی مۆزایکیان بە رەنگی درێسی تیپەکە واتا زەرد و رەش کە نوسرابوو Remember? واتە “بیرتە؟” درووست کردبوو و پۆزی دەستکەوتەکانیان لێدەدا. بەڵام لە کۆتاییدا یارییەکە بە سەرکەوتنی ئەهلی بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.
دوای یارییەکە یانەی ئەهلی لە ئەکاونتی فەرمی یانەکەیان لە پلاتفۆرمی (X) وێنەیەکی گرافیکی هاندەرانی بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە دێربیەکانی ساڵانی پێشوودا ئەنجامدرا، تێیدا کەسێک کە درێسی ئیتیحادی لەبەرە دەگریت و کەسێکی تر کە درێسی ئەهلی پۆشیوە، دەستەکانی لەسەر سنگی داناوە و پێدەچێت لە دۆخەکە رازی بێت.
هەروەها هەژماری فەرمی ئەهلی له روونکردنەوەی ئەم وێنەیه دا بەزمانی ئینگلیزی نووسیویەتی:
“YES, WE REMEMBER” واتە “بەڵێ، لەبیرمانه” بەجۆریک لە دوای سەرکەوتنیان لە یاری دێربی وەڵامێکی تووند و تیژی هاندەرانی ئیتحادیان دایەوە.
YES WE REMEMBER! 🫢 pic.twitter.com/ge30UYAYUe
— Al-Ahli Saudi Club (@ALAHLI_FCEN) October 6, 2023