سعوودیە

مانچینی 31 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی سعودیە دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە 31 یاریزانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی نایجێریا و مالی بانگهێشت دەکات.

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، سعودیە لە پۆرتوگال، دوو یاری دۆستانە بکات، ئەمەش وەک ئامادەکاری بۆ جامی ئاسیا، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی 2024 لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردەی سعودیە لە 13 ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی نایجێریا دەبێتەوە و دوای چوار رۆژ، میوانداری هەڵبژاردەی مالی دەکات.

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە قۆناخی سێیەمی ئامادەکارییەکانی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی سعودیە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە پۆرتوگال دەکاتەوە.

هەڵبژاردەی سعودیە لە کۆمەڵەی شەشەمی جامی ئاسیا دێت، شان بە شانی هەڵبژاردەکانی کیرگیزیستان، عومان و تایلاند.

 

گۆڵپارێزان: محەمەد عوێس، نەواف عقێدی، راغد نەجار، حامد یوسف

بەرگریکاران: یاسر شەهرانی، زەکەریا هۆساوی، حەسان تەمبەکتی، حەسەن کادش، عەلی بلێهی، عەبدولئیلا عومەری، سوڵتان غەنام، سعود عەبدولحەمید، ناسر دۆسەری

ناوەڕاستکاران: عەبد موەلد، عەبدوڵا خەیبەری، عەبدولئیلا مالیکی، محەمەد کنۆ، عەلی هەزازی، فەیسەڵ غامدی، سەلمان فەرەج، عەبدولڕەحمان غەریب، هەیسەم عسێری، سامی نەجعی، ئەیمەن یەحیا

هێرشبەران: سالم دۆسەری، فەهد موەلد، هارون کامارا، عەبدوڵا حەمدان، محەمەد مەران، ساڵح شهری، فیراس برێکان

بابەتی زیاتر

Back to top button