ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی سپۆرت وادەی گەڕانەوەی گولەر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، تاوەکو ئێستا ئاردا گولەر بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، گولەر لە فەنەرباچێیەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد، بەڵام بەهۆی پێکان، نەیتوانیوە بەشداری لە هیچ یارییەکدا بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای دوو هەفتەی دیکە، ئاردا گولەر ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکاندا، واتە تاوەکو دوای تەواوبوونی یارییەکانی نێودەوڵەتی، گولەر بژاردەیەک بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی زیاد دەکات.

یاریزانە تورکییەکە، بە تەنیا مەشقەکانی دەکات و تێکەڵی مەشقە بە کۆمەڵەکان نەبووە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئەگەر گولەر تووشی هیچ پێکانێکی دیکە نەبێت، ئەوا پێشبینی دەکرێت، بەشداری لە یاری بەرامبەر سێڤییا بکات، کە بڕیارە لە 21 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

بڕیاربوو، گولەر ناوی لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید لە بەرامبەر لاس پاڵماس هەبێت، کە لە 27 مانگی پێشوو بەڕێوەچوو، بەڵام لە دوا ساتەکاندا، تووشی پێکانێکی نوێ بوو.

ریال مەدرید گولەری بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە فەنەرباچێ گواستەوە.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگادا دێت. ئەمڕۆش رووبەڕووی ئۆساسونا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button