یاریگا
هاری کەین هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و پێشووی یانەی تۆتێنهام هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
گۆڵکارەکەی سێ شێرەکان و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا هاوینی رابردوو، بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکەوە کرد.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەین پاش ئەوەی ریزەکانی تۆتێنهامی جێهێشت، دانیێل لوی سەرۆکی یانەکە رێگەی پێنەدا لە نزیکەوە ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی و ئەندامەکانی یانەکەی پێشووی بکات.
بەم شێوەیە گۆڵکارەکەی پێشووی سپێرز هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە یانەکەی پێشووی دەکات.