ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی بڵاوكردەوە.

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە پلاتفۆرمی ئێكس ناوی حەوت یاریزانی بۆ پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەكە بڵاوكردەوە.

لیستەكە پێكهاتووە لە: ( جولیان ئالڤارێز، جارۆد بۆوین، پێدرۆ نیتۆ، محەمەد سەڵاح، هیۆنگ مین سۆن، كیران تریپیێر، ئۆلی واتكینس).

پاڵێوراوان بۆ باشترین یاریزانی مـانگی 9ـی پرێمەرلیگ :

ئالڤارێز: 4 یاری كردووە و توانیویەتی  2 گۆڵ بكات و 2 گۆڵیش دیكە بكات.

بۆوین:  4 یاری كردووە و توانیویەتی 3 گۆڵ بكات.

نیتۆ: 4 یاری كردووە و توانیویەتی 1 گۆڵ بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

سەڵاح: 4 یاری كردووە و توانیویەتی 2 گۆڵ بكات و 2 گۆڵیش درووست بكات.

سۆن: 4 یاری كردووە و توانیویەتی 6 گۆڵ بكات.

تریپیێر: 4 یاری كردووە و 4 ئەسیست و سێ کلین شیتی هەیە.

واتكینس: 4 یاری كردووە و توانیویەتی 4 گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.

رێژەیەكی دەنگی هاندەران بۆ دیاریكردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمەرلیگ هەژمار دەكرێت و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە باشترین دیاری بكەن. ( لینكی دەنگدان ).

بابەتی زیاتر

Back to top button