ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسکی گورزێکی کوشندە لە بارسێلۆنا دەدات

Yariga App

یاریگا-پێکانی رۆبێرت لێڤاندۆڤێسکی درێژە دەکێشێت و لە یەکەم کلاسیکۆی وەرز بەشدارنابێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپۆرتی کاتالۆنی، گۆڵکارە پۆڵەندییەکە زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەوەش لەکلاسیکۆکەی یاریگای خۆیان لە 28ی ئەم مانگەدا بەشدارنابێت.

ناوبراو لە یاری شەوی رابردووی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر پۆرتۆ، لە نیوەی یەکەمدا یاریگای جێهێشت و فێران تۆرێس جێگەی گرتەوە.

هێشتا بەفەرمی بارسا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی رانەگەیاندووە  و تەنها باسی لەوە کردووە پێکانی هەیە لە پاژنەی پێیدا بەڵام سپۆرت پێی وایە ناوبراو مانگێک دادەبڕێت و بەوەش جگە لە کلاسیکۆ لە یارییەکانی بەرامبەر گرانادا، ئەتلەتیک بلباو و شاختار یاری ناکات.

هێرشبەرە بە ئەزموونەکە، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە. هەروەها لە چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریدا خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button