ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی کەی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن؟

Yariga App

یاریگا –

جێراردۆ مارتینۆی راهێنەری ئینتەر مەیامی ئاشکرایکرد، کە لیۆنێل مێسی، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن.

مانگی رابردوو لە یاری نێوان ئینتەر مەیامی و تۆرنتۆ، لیۆنێل مێسی لە خولەکی 37ـی یارییەکە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. لەو کاتەیشەوە تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە یارییەکانی خولی ئەمریکی، ئینتەر مەیامی بەبێ ئامادەبوونی مێسی، لە یاریگای سۆڵجەر فیڵد بووە میوانی چیکاگۆ فایر، یارییەکەش بە ئەنجامی 4-1 بە شکستی ئینتەر مەیامی کۆتایی هات.

پاش یارییەکە جێراردۆ مارتینۆ لەبارەی دۆخی پێکانەکەی مێسی بەمشێوەیە دوا:

لیۆ نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن، سبەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین تا بزانین دەتوانێت رۆژی شەممە بەرامبەر سینسیناتی یاری بکات یاخود نا.

گرنگترین شت ئەوەیە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و وردە وردە توانای جەستەیی بگەڕێتەوە باری ئاسایی، بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ ستافی پزیشکەکان بەباشی کاردەکات.

تیپەکەی مێسی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، چوار یارییە بەدوای یەک تامی هیچ سەرکەوتنێکی نەکردووە، لە دوو یاریدا دۆڕاوە و لە دوو یاریشدا تووشی یەکسانبوون بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button