ئینگلتەراگرنگترین

ئایا یاری تۆتنهام و لیڤەرپوول دووبارە دەکرێتەوە؟ پارێزەرێک وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی یاری نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول دەکەن.

دوای بڵاوکردنەوەی تۆماری دەنگی ژووری ڤاری یارییەکە، کە دانیان بە دروستی گۆڵەکەی لویز دیاز نا، ئێستا زۆر باس لە دووبارەی کردنەوەی یارییەکە دەکرێت.

ستیڤ تایلەر، پارێزەرێکی بەناوبانگی کەیسەکانی وەرزشییە لە پرێمەرلیگ، بە رۆژنامەی میرەری راگەیاندووە

لە یاسای L18ی پرێمەرلیگدا هاتووە، ئەنجوومەنی کارگێڕی خولی نایابی ئینگلیزی دەتوانێت داوای دووبارەکردنەوەی یارییەکی پرێمەرلیگ بکات، بە ومەرجەی لەسەر راسپاردەی لیژنەی دیاریکراو بێت. بە گوێرەی یاسای W1، ئەنجوومەنی کارگێڕی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە تەواوی وردەکارییەکان هەیە، تەنانەت لەو هەڵانەی کە ناوبژیوانیش دەیکات. بۆیە رەنگە لیڤەرپوول بتوانێت لەڕێگەی فشار خستنە سەر ئەنجوومەنی کارگێڕی خولی نایابی ئینگلیزی، بڕیارێک بۆ دووبارەکردنەوەی یارییەکە بدرێت.

یەکێتیی ناوبژیوانانی پیشەگەری ئینگلتەرا، لە بەیاننامەکەیدا روونیکردەوە؛ هەڵە لێک تێگەیشتنێک هەبووە و بەپێی یاسا دواتر بۆیان نەبووە یارییەکە رابگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button