ئێل ناسیۆنال: مێسی یانەی دوای مەیامی دیاری کردووە
لیۆنێل مێسی لە ئینتەر مەیامی واز لە یاریکردن ناهێنێت و لە 2025دا روودەکاتە یانەیەکی دیکە.
بەگوێرەی پێگەی ئێل ناسیۆنال، مێسی لەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە 2025دا دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و جارێکیتر یاری بۆ نیووێڵس ئۆڵد بۆیس بکات.
یانەی نیووێڵس یەکەم یانەی کاروانی پیشەگەری ئەفسانە ئەرژەنتینییەکەیە و پێشتریش باسی لەوە کردبوو حەزدەکات لەوێ واز لە یاریکردن بهێنێت. ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی، ئەوکاتەی کێشەی هۆرمۆنی گەشەی هەبوو ئەو یانەیە پارەی چارەسەرییان بۆ دابین کرد و دواتر بووە ئەو ئەستێرە گەورەیەی هەموو جیهان دەیناسێت.
لیۆ ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و بەنیازە لە 38 ساڵی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و بۆ وەرزێک یاخود دووان یاری بکات پاشان بەیەکجاری وازبهێنێت.
ناوبراو بەهۆی پێکانێکەوە کە ووردەکارییەکانی نەدرکێندراون، لە ئێستادا دوورە لە یارییەکانی ئینتەر مەیامی و وادەی گەڕانەوەشی دیار نیە.