بۆچی گۆڵەکە نایابەکە بۆ ڤالڤێردی هەژمارنەکرا؟
یاریگا –
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای دێێگۆ مارادۆنا بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ شکستی بە ناپۆلی هێنا، دووەم سەرکەوتنی بەدوای یەکی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا بەدەستهێنا.
لە گێمی دووەم یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 بەردەوامبوو، تا ئەوکاتەی فێدریکۆ ڤالڤێردی لە خولەکی 78ـی لێدانێکی موشەک ئاسای ئاراستەی گۆڵی ناپۆلی کرد و یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی وەرزی کرد.
بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی بوو بۆ هاندەرانی مێرێنگی و خودی یاریزانەکەیش ئەوەبوو، کە گۆڵەکە بەناوی ڤالڤێردییەوە نەنوسرا، بەڵکو بەناوی مێرێتی گۆڵپارێزی ناپۆلی نوسرا کە بەهەڵە گۆڵەکەی لە خۆیان کردووە.
هەر دوای یارییەکە ڤالڤێردی لەبارەیەوە گوتی:
دڵتەنگم کە گۆڵەکە بۆ من هەژمارنەکرا، یاریزانێکی ناپۆلی گاڵتەی پێکردم کە بۆ من نەنوسرا، بەڵام گرنگ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە بوو.
بۆچی گۆڵەکە بۆ ڤاڤێردی هەژمارنەکرا؟
بەپێی یاساییەکی تۆپی پێ، کاتێک یاریزانێک شوتێک ئاراستەی گۆڵ دەکات، ئەگەر شوتەکە راستەوخۆ نەچێتە گۆڵ، بەهۆی بەرگریکارێک یاخود گۆڵپارێز رێڕەوەی تۆپەکە بگۆڕێت، ئەوا گۆڵەکە بە گۆڵی بەهەڵە کراو هەژمار دەکرێت بە ناوی ئەو یاریزانەی کە بووەتە هۆکاری گۆڕانی رێڕەوی تۆپەکە.
شوتەکەی ڤالڤێردیش سەرەتا بەر ستونی گۆڵ دەکەوێت، دواتر تۆپەکە دەگەڕێتەوە و بەر پشتی مێرێتی گۆڵپارێزی ناپۆلی دەکەوێت، کە بووە هۆکاری گۆڕانی رێڕەوەی تۆپەکە، ئەمەیش وایکرد گۆڵەکە بۆ ئەستێرەکەی مێرێنگی هەژمار نەکرێت.
گۆڵە نایابەکەی ڤالڤێردی: