ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پۆرتۆ لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بارسێلۆنا و پۆرتۆ هاوشانی هەریەك لە یانەكانی رۆیاڵ ئانتفیرپ و شاختار دۆنێتسك لە كۆمەڵەی هەشتەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دێن.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە رافینیا، پێدری و فرێنكی دی یۆنگ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی ، كۆندی، ئاراوخۆ، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: گاڤی، رۆمیۆ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس، لیڤاندۆڤسكی، فێران تۆرێس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button