ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ساکا گورزێکی کوشندە لە ئارسیناڵ دەدات و ئارتێتای نیگەران کردووە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ لە بەشداری نەکردنی بوکایۆ ساکا، لە یاری لووتکەی هەفتەی داهاتووی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەربڕی.

ساکا لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر لانس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، تووشی پێکان بوو و یاریگای جێهێشت.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە خولی 34 بەهۆی پێکانێک لە ماسوولکەدا، نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، ئەمەش ئارتێتا نیگەران کردووە.

ساکا لە یاری بەرامبەر بۆرنمس تووشی پێکان بوو، لە یاری دواتر بەرامبەر برێنتفۆرد لە جامی یانەکانی ئینگلتەرا، پشووی پێدرا، بەڵام بەشداری لە یاری دێربی لەندەندا کرد. ئارتێتا دەڵێت

پەشیمان نیم لە بەشداری پێکردنی ساکا، ئەوکاتەی تووشی پێکان بوو، زوو چاکبووەوە، پێکانەکانی پێشووی سادە بوون، تەنانەت واینەکرد لە یارییەکان دووربکەوێتەوە. ئەمە شەوی چامپیۆنزلیگە، بەر لە یارییەکە وێنای یارییەکەم بۆ یاریزانان کرد و دەیانزانی پێویستە چی بکەن. بەڵام چامپیۆنزلیگ پاڵەوانیەتییەکی زۆر قورسە و ئەمڕۆ وانەیەکی گرنگ فێربووین.

لە دوای یارییەکە، رەخنەیەکی زۆر لە راهێنەرە ئیسپانییەکە گیرا، چونکە بەشداری بە ساکا کرد، لە وەڵامدا ئارتێتا روونیکردەوە، هەمووان دەیانەوێت لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button