گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا تۆماری دەنگی ناوبژیوانانی ڤاڕ یان بڵاوکردەوە لە یارییەکەی لیڤەرپوول و تۆتنهام.
دوابەدوای ئەو کاردانەوە گەورەی هەڵە زەقەکەی ڤاڕ بەدوای خۆیدا هێنا، لیڤەرپوول سوور بوو لەسەر بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە و سەرەنجام گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانانی ڤاڕ بڵاوکرایەوە.
وەک ئەوەی لە تۆمارەکە دەردەکەوێت، ڤاڕ گۆڵەکەی بە دروست هەژمار کردووە بەڵام کەس ناوبژیوانی یەکەمی ئاگادار نەکردووەتەوە و پاش ئەوەی یارییەکە دەستی پێکردووەتەوە نەیانویستووە دووبارە رایبگرن.
دەقی گفتوگۆکە بەم جۆرەیە:
یاریدەدەری ناوبژیوان: هەمووشتێک باشە، هەردوولا ئاسایین
ناوبژیوانی یەکەم: بەڵێ، هیچ مەکەن
ناوبژیوانی یاریدەدەر: چاوەڕێی راگرتن بن
ناوبژیوانی یاریدەدەر: رەنگە ئۆفساید بێت لەسەر دیاز
ڤاڕ: سەیری ئۆفسایدەکە دەکەینەوە
کارمەندی تەکنیکی : بەدوای گۆشەیەکی دروست دەگەڕێم
ڤاڕ: هێڵێکی دوو گۆشەم بدەرێ
کارمەندی تەکنیکی: بەمجۆرە باشە؟
ڤاڕ: سەیرکردنەوە کۆتایی هات سوپاس بۆتۆ
کارمەندی تەکنیکی: بوەستن ، بوەستن بڕیاری ناو یاریگا بە ئۆفسایدی هەژمارکرد، ئێوە رازین بەم بڕیارە؟
یاریدەدەری ڤاڕ: بەڵێ رازین
یاریدەدەری ڤاڕ: ئۆفساید، گۆڵ هەرچیەک بێت!
یاریدەدەری ڤاڕ: ئەمە هەڵەیە
ڤاڕ: چی ؟
کارمەندی تەکنیکی: بڕیاری ناو یاریگا بە ئۆفساید هەژمارکرا، ئێوە رازین بەو بڕیارە؟
کارمەندی تەکنیکی: ئەو وێنەی ئێمە نیشانمان دا، ئۆفساید نەبوو
یاریدەدەری ڤاڕ: چو بووە ئۆفساید
ڤاڕ: نەفرەتی!
کارمەندی تەکنیکی: رایبگرن، رایبگرن
کارمەندی تەکنیکی : ئۆلی دەڵێت رایبگرن (نوێنەری ناوبژیوانە پیشەگەرەکان – پیگمۆڵ)
ڤاڕ: بەڵێ ؟
کارمەندی تەکنیکی: ئۆلی پەیوەندی دەکات و دەڵێت رایبگرن، بڕیارەکە ئۆفساید نەبوو
ڤاڕ: ناتوانم هیچ شتێک بکەم
کارمەندی تەکنیکی: ئۆلی دەڵێت رایبگرن، ئۆلی دەڵێت رایبگرن
ڤاڕ: ئۆلی؟
ڤاڕ: یارییەکە دەستی پێکردووەتەوە، ناتوانم هیچ شتێک بکەین
یاریدەدەری ڤاڕ: نەخێر ، دەستییان پێکردەوە ناتوانین هیچ بکەین
ڤاڕ: ناتوانم هیچ بکەم، ناتوانم هیچ بکەم
🚨 @PremierLeague release official VAR audio from Luis Diaz’s disallowed goal vs Tottenham.
Full statement: https://t.co/buvq5mG2q3 pic.twitter.com/a8zjGgcOCO
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 3, 2023
چاوەڕواندەکرێت دوای بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمارە کەیسەکە گەورەتر ببێت و کاردانەوەی دیکە بەدوای خۆیدا بهێنێت بەهۆی خراپی مامەڵەکردنی تیمی ڤاڕ لەگەڵ رووداوەکە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تۆمارەکەدا، بەیاننامەی گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکان بیانوویان بۆ رووداوەکە ئەوەیە هەڵە لێک تێگەیشتنێک هەبووە و بەپێی یاسا دواتر بۆیان نەبووە یارییەکە رابگرن
“هەمووشتێک بە یاسایی تێپەڕیووە بەڵام لەوساتەدا تیمی ڤاڕ سەرنجییان لەدەستداوە و بە هەڵە وتوویانە سەیرکردنەوە کۆتایی هاتووە و ئاگاداری ئەوە نەبوون ناوبژیوانی یاریگا بە ئۆفساید بڕیاریداوە بە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یاریدەدەری ڤاڕ. دواتر تیمی ڤاڕ و کارمەندی تەکنیکی دووبارە سەیرییان کردووەتەوە و ناوبژیونای ڤاڕ یان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام ئەو هەرگیز ناوبژیوانی یاریگای ئاگادار نەکردووەتەوەتە لە هەڵەکە، دواتر بەپێی پڕۆتۆکۆل جوڵاونەتەوە و بەپێی یاسا نەدەبوو دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە دووبارە رابگیرێت.