تۆماری دەنگیی ووتەکانی ڤاڕ درایە لیڤەرپوول
یاریگا-گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بەفەرمی تۆماری دەنگیی و گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانانیان دایە لیڤەرپوول لە یارییەکەیان بەرامبەر تۆتنهام.
لیڤەرپوول لەو یاریەدا لە گۆڵێکی دروست بێ بەشکرا لە کاتێکدا ڤاڕ بەکارهاتوو و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. لیڤەرپوول داوای کرد رێگەیان بدرێت تۆمارە دەنگییەکانی نێوان ناوبژیوانانیان پێبدرێت تاوەکو خۆیان بزانن هۆکاری چی بوو ئەو گۆڵە رەتکرایەوە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت، ئەمڕۆ ئەو تۆمارە دراوەتە لیڤەرپوول و ئێستا خوێندنەوەی بۆ دەکەن بەڵام هێشتا روون نیە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە یاخود تەنها بۆ بەرپرسانی ئەو یانەیە دەبێت.
گروپی ناوبژیوانە پیشەگەرەکان رووداوەکەیان بە هەڵەیەکی مرۆیی لە قەڵەم دابوو وە داوای لێبوردنیان کرد، بەڵام لیڤەرپوول رەتیکردەوە بەوە رازی بن کە تەنها هەڵەیەکە و بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە تاوەکو دەگەنە ئەنجام.