ئیسپانیا

یاسایەکی سەیر لە گواستنەوەکانی داهاتووی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا، بیر لەوە دەکاتەوە کە لەمەودوا بارسێلۆناتا بتوانێت یاریزانی تەمەن سەروو 30 ساڵ نەگوازێتەوە.

پلانی وەرزشی لە بارسێلۆنا هەرگیز ناوەستێت. دێکۆ، هەموو هەفتەیەک لەگەڵ چاڤی هێرناندێز قسە دەکات و باسی ناوی ئەو یاریزانانە دەکات کە بۆ داهاتووی بارسێلۆنا لەبەرچاو دەگیرێن.

دێکۆ لەو کاتەوەی کە وەک بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دەستنیشان کراوە، هەماهەنگی نێوان هەموو بەشەکانی یانەکەی زیاد کردووە و بە جۆرێک تیمەکانی بەڕێوەبردنی پێکەوە یەکخستووە و پلانی تایبەتی هەیە بۆ داهاتووی بارسێلۆنا و بڕیاری گرنگ دەدات.

بەگوێرەی راپۆتێکی سپۆرت، دێکۆ کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ چاڤی هەیە، ئاگاداری کردووەتەوە کە هەندێک سنووری بۆ کڕینەکانی داهاتووی بارسا داناوە، یەکێک لەوانە دوورکەوتنەوەیە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی سەروو 30 ساڵ، مەگەر ئەوەیکە یاریزانەکە شایەنی گواستنەوە بێت.

بارسێلۆنا ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی سەروو تەمەنی 30 ساڵان واژۆ کرد، بەڵام  لەمە بەدوا هیچ هەواڵێک لەسەر وەرگرتنی یاریزانی سەروو 30 ساڵ لە بارسا نابیسترێت.
بەهۆی کێشەی داراییەکانەوە، یانە کەتەلۆنییەکە هێشتا چاودێری یاریزانە ئازادەکان دەکات، بەڵام ئەمجارەیان سنووری تەمەن لەبەرچاو دەگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button