ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێكی تۆتنهام رووبەرووی وشەی رەگەزپەرستی دەبێتەوە و لیڤەرپوولیش وەڵامی دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەو وشە رەگەزپەرستیانەی كە لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول رووبەرووی ئینیۆما یودۆگی بوویەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 70 یودۆگی بوویە هۆی كرانە دەدەوەی دیێگۆ جۆتا یاریزانی لیڤەرپوول و دواتر یاریزانەكە رووبەرووی وشەی رەگەزپەرستی بوویەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش تۆتنهام بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:

ئێمە بێزارین لەو پەیامە رەگەزپەرستیانەی ئاڕاستەی دیستێنی یودۆگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەكرێت لە دوای یارییەكەی شەممە بەرامبەر لیڤەرپوول.

لەگەڵ پرێمەرلیگ كاردەكەین تا ئەو شوێنەی بتوانین، رێوشوێن دەگرینە بەر بەرامبەر هەر تاكێك كە ناسنامەكەی دیاری بكرێت، ئێمە لەگەڵ تۆ وەستاوین دیستێنی.

لیڤەرپوولیش لای خۆیەوە وەڵامی بەیاننامەكەی تۆتنهامیان داوەتەوە و نووسیویانە:

لیڤەرپوول ئیدانەی هەموو جۆرەكانی رەگەزپەرستی دەكات، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا كاردەكەن، بۆ ناسینەوە و دەستنیشانكردنی ئەوانەی بەرپرسیارن و بەهێزترین دەرئەنجامەكانیش جێبەجێ بكەن.

مانچێستەر سیتی لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دێت بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ و تۆتنهامیش لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button