ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مودریك حەوتەم یاریزانی ئۆكراینیە لە پرێمەرلیگ گۆڵ بكات

Yariga App

یاریگا –

میخایلۆ مودریك، یاریزانی ئۆكراینی یانەی چێڵسی حەوتەم یاریزانی ئەو وڵاتەیە بتوانێت لە پرێمەرلیگ گۆڵ بكات.

شەوی رابردوو فولهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی چێڵسی لەلایەن مودریك لە خولەكی 18 و بۆرخا لە خولەكی 19 تۆمار كران.

لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا مودریك پەیوەندی بە ریزەكانی چێڵسیەوە كرد بەڵام نەیتوانیوە گۆڵ بۆ ئەو یانەیە بكات و گۆڵەكەی شەوی رابردووی یەكەم گۆڵی بوو لە پرێمەرلیگ.

بە كردنی ئەو گۆڵە مودریك بوو بە حەوتەم یاریزانی ئۆكراینی بتوانێت گۆڵ لە پرێمەرلیگ بكات لە دوای هەریەك لە ( سێرهی ریبرۆڤ، ئاندرێ شێڤچێنكۆی، ئاندرێ یارمۆلینكۆ، ئاندرێ ڤۆرۆنین، ڤیتالی میكولینكۆ و ئۆلیكساندەر زینچینكۆ )

چێڵسی بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی یانزەیەمی خولی ئینگلیزیدا دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button