یاریگا
یانەی قوە جەوییەی عێراقی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بووە میوانی یانەی ئاجمەکی ئۆزبەکستانی و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە بەردەوامی چامپیۆنیزگی ئاسیا دوای ئەوەی یانەی قوە جەوییەی عێراقی لە یاریی یەکەمی لە یاریگەی شەهید فەرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی سپاهانی ئێرانی کرد و یارییەکە بە یەکسابوون کۆتایی هات، ئەمجارە بووە میوانی یانەی ئاجمەکی ئۆزبەکستانی و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
سەرەتا دوای تێپەڕبوونی تەنها دوو خولەک بە سەر یارییەکە عەلی جاسم توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانە عێراقییەکە تۆمار بکات و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لە بەرژەوەندی قوە جەویە کۆتایی پێهات.
نیوەی دووەمیش هاوشێوەی نیوەی یەکەم تەنها سێ خولەکی بە سەر چوو بوو کاتێک سانژار توانی گۆڵی دووەم بۆ یانە عێراقییەکە تۆمار بکات و یانەکەشی بە دوو گۆڵ لە یارییەکە پێشخست.
لە بەردەوامی یارییەکە و لە خولەکی 81 یاریزانانی خاوەن یاریگا توانیان ئەنجامی یارییەکە بۆ گۆڵێک کەم بکەنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا قوە جەوییە توانیان یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بباتەوە و یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی بە دەست هێنا.
بەم شێوەیە یانەی قوە جەوییەی عێراقی لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی پێشانگای ئەم کۆمەڵەی وەرگرت.