کاردانەوەی سەیری باوکی پۆلیسیچ بۆ گۆڵی کووڕەکەی
یاریگا –
باوکی کریستیان پولیسیچ بەهۆی کاردانەوە سەیرەکەی لە بەرامبەر گۆڵی کوڕەکەی لە یاری بەرامبەر لاتزیۆ سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا.
پولیسیچ لە یارییەکەی ئەیسی میلان بەرامبەر لازیۆ گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 0-2 سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، بەڵام مارکی باوکی تاکە کەس بوو کە لە یاریگای سان سیرۆوە دڵخۆشی دەرنەبڕی.
باوکی ئەستێرە ئەمریکییەکە بۆ سەیر کردنی یارییەکە چووبوە یاریگا و هاندەرێکیش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە پێش گۆڵی کوڕەکەی و دوای گۆڵەکەی نیشان دەدات.
Christian Pulisic’s dad, Mark Pulisic, before & after his winning goal for AC Milan against Lazio 👀
(via @filoni_diletta) pic.twitter.com/Gs8IwjuRrS
— USMNT Only (@usmntonly) October 1, 2023
دوای ئەوەی پولیسیچ گۆڵ تۆمار دەکات باوکی تەنها کەمێک دڵخۆشە پاش تێپەڕینی چەند خولەکێک هەر لەوێ خەوی لێدەکەوێت.
پۆلیسیچ دوای ئەوەی کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی هێنا، سەرەتایەکی نایابی لە ئیتاڵیا دەست پێکردووە و تەنها لەم وەرزە لە 8 یاریدا 3 گۆڵی تۆمارکردووە و ئەسیستێکیش ناردووە.
بەڵام وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پێدەچێت باوکی لە ئاستی کورەکەی رازی نەبێت و رەنگە پێی وابێت کە دەتوانێت باشتر کار بکات تاوەکوو دڵی خۆش بکات.