ئیسپانیاگرنگترین

لێکۆڵینەوەیەک: بێڵینگهام یەکلایکەرەوەترین یاریزانە

Yariga App

یاریگا –

قۆناخی نوێی تۆپی پێی بێ باڵادەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، بریتییە لە کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید.

رۆژنامەی ئاس بەدواداچوونێکی وردی لەسەر ئاستی هەرسێ یاریزانەکە لەم وەرزەدا کردووە، لە بەدواداچوونەکەدا دەرکەوتووە، بێڵینگهام یەکلاییکەرەوەترین یاریزانی ئەم وەرزەیە. لە رۆژنامەکەدا هاتووە

هەرچەندە بێڵینگهام یاریزانی ژمارە 9 نییە، بەڵام جود ئێستا لە باشترین هێرشبەرانی ئەوروپا باشترە.

بێڵینگهام لە دوا یاری ریال مەدرید بەرامبەر جیڕۆنا، سەرنجی هەمووانی راکێشا، دوای دروستکردنی گۆڵێکی جوان بۆ خۆسێلو و تۆمارکردنی سێیەم گۆڵی یارییەکە. جود کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە حەوت گۆڵ.

بەگوێرەی داتاکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، بێڵینگهام لە کۆی 18 شووت، شەش گۆڵی لەم وەرزەدا کردووە، واتە رێژەی دروستی شووتەکانی دەگاتە 33.3%، بۆ ئەوەی لەم ئامارە تێبگەین، پێویستە سەیری یاریزانانی دیکەی مەدرید بکەین. بۆ نموونە رۆدریگۆ لە کۆی 34 شووتدا، تەنیا یەک گۆڵی کردووە، کەچی خۆسێلوی سەرەڕم، لە 32 شووتدا، چوار گۆڵی کردووە.

ئەگەر چوارچێوەی بەراوردکارییەکە ببەینە سەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، دەبینین بێڵینگهام یەکێکە لە باشترین گۆڵکاران و لە پلەی 16می کاراترین یاریزانان لەسەر ئاستی هێرشبردن دێت. جود ئێستا لە پلەکانی پێشەوەی باشترین یاریزانانی وەک ئێمباپێ و هالاند دێت. کیلیان لە 26 شووت، حەوت گۆڵی کردووە و رێژەی دروستی شووتەکانی بریتییە لە 27%، کەچی هالاندی ئەستێرەی سیتی، پێویستی بە 32 شووت بوو، تاوەکو هەشت گۆڵ بکات، بەمەش رێژەی دروستی شووتەکانی بریتییە لە 25%.

ریال مەدرید لە یاری دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، بەرامبەر ناپۆلی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button