ئاسیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئیستیقلول

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لویس كاسترۆ راهێنەری نەسر بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئیستیقلول دوشانبێ لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان نەسر لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئیستیقلول دوشانبێ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا.

بۆ ئەو یارییە كاسترۆ هەریەك لە ئالێكس تێلێس، ئۆتاڤیۆ و سادیۆ مانێی دوورخستووەتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەسر:

گۆڵپارێز: عەقیدی

هێڵی بەرگری: قاسم، لاپۆرت، عەمری، غەنام

هێڵی ناوەند: خەیبەری، برۆزۆڤیچ ، فۆفانا، غەریب ، تالیسكا

هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ

نەسر بەكۆكردنەوەی 3 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەیدایە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا و ئیستیقلولیش بە بەكۆكردنەوەی خاڵێك لە ریزبەندی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button