بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

خولی رۆشنی سعودی ژمارەی یاریزانانی بیانی بەرزدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە، خەریکی گفتوگۆیە بۆ زیادکردنی ژمارەی یاریزانانی بیانی لە خولی رۆشن بۆ 10 یاریزان.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە بە سەرۆکایەتی یاسر مسحل کۆبووەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، زیادکردنی تۆمارکردنی یاریزانانی بیانییە لە 8 یاریزان بۆ 10.

رۆژنامەی ریازییە
رووپەلی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ریازییە

بەهۆی ئەم یاسایەوە، یانەکانی سعودیە ناتوانن لە هەشت یاریزان زیاتر تۆماربکەن، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ ئیتیحاد دروستکردووە، جونکە ناتوانێت تەواوی یاریزانە بیانییەکانی تۆمار بکات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، یەکێتیی تۆپی پێی دەیەوێت کێشەکانی چارەسەر بکات، کۆبوونەوەکە هەنگاوی یەکەمە بۆ زیادکردنی ژمارەی یاریزانانی بیانی، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە، رەنگە بۆ وەرزی داهاتوو، ژمارەی یاریزانە بیانییەکان بەرزبکرێتەوە.

هیلال بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە هەشت یاری، پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و ئیتیحاد بە جیاوازی خاڵێک، لە پلەی دووەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button