یاریگا
ئەوانەی دەیانەوێت لە یاریگای یانەی بارسێلۆنا ئامادەبن بۆ بینینی یارییەکانی ئەو یانەیە، بۆ خواردنەوەی یەک گلاس ئەو دەبێت نزیکەی پێنج یۆرۆ بدەن.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی بارسێلۆنا باری دارایی باشتر بکات، پێویستی بە پارە پەیداکردن و هەروەها پاشەکەوتکردنی تێچوونەکانی هەیە، تا ئێستاش چارەسەری جۆراوجۆری جێبەجێ کردووە، لەوانە فرۆشتنی چیمەنی یاریگای کامپ نو و بڕینی نانی بەیانی بۆ گروپی لاوانی یانەکە.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکانی جیهان ئەوەیە ئەو هاندەرانەی کە دەیانەوێت لەناو یاریگای بارسێلۆنا گلاسێک ئاو بخۆنەوە پێویستە پێنج یۆرۆ بدەن دوو یۆرۆ نیو بابەتی ئاوەکە هەروەها دوو یۆرۆ و نیوی دیکەش بابەتی گلاسەکەیە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەوانەی لەناو ئەو گلاسە تایبەتەدا ئاو دەخۆنەوە ئەگەر لە کۆتایی یارییەکە گلاسەکە بە ساغ و سەلامەتی بگەڕێنەوە، ئەو کات دوو یۆرۆ نیویان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.